حكومەت كارو چالاكی پەیمانگایەك رادەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا كارو چالاكییەكانی پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن رابگرێت ئەوەش بە پاساوی ئەوەی پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی خۆیان مامەڵەیان كردووە.

بەپێی چەند نوسراوێك كە واژۆی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و و سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە نا حكومییەكانی لەسەرە دەركەوتووە، كار و چالاكی ڕێكخراوی (پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن) راگیراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دوو ئەندامی ئەنجومەنی ڕێكخراوەكە ئەندامی باڵان لە حزبی سیاسی.

لە نوسراوەكاندا ئەوە رونكراوەتەوە كە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ڕێكخراوەكە، نابێت هیچ ئەندامێكی ئەنجومەنی باوەڕپێكراوان (بۆرد) لە هەمان كاتدا ئەندامی باڵابن لە حزبی سیاسی.

ئەوەشهاتووە، هۆكارێكی دیكەی راگرتنی كارەكانی ئەو پەیمانگایە بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە، ئەندامێكی رێكخراوەكە كە هاوكات ئەندامی باڵایە لە حزبێكی سیاسییە، رۆڵی هەبووە لە دەركردن و دانەنانەوەی ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبردنی رێكخراوەكە كە بەرپرسی پەیوەندییەكان بووە، ئەو بڕیارەش پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی رێكخراوەكە ناوی هێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا