ئەو فڕۆکەیەی لە ژاپۆن بوو بە خۆڵەمێش نرخەکەی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێڵی ئاسمانیی ژاپۆن، زیانە مادییەکانی رووداوی گڕگرتنی یەکێک لە فڕۆکەکانی لە فڕۆکەخانەی هانیدای لە تۆکیۆی پایتەخت بە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنێت.

هێڵی ئاسمانی ژاپۆن رایگەیاند، نرخی ئەو فڕۆکەیەی کە لە فڕۆکەخانەی هانیدای ژاپۆن بەهۆی بەریەککەوتنی لەگەڵ فڕۆکەیەکی پاسەوانیی کەرناردەریای ئەو وڵاتەدا توشی هات، نرخەکەی زیاترە لە 100 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی میدیا نێوخۆییەکانی وڵاتی ژاپۆن، تەواوی ئەو 379 سەرنشینە رزگارکراون پێش ئەوەی ئاگرەکە کڵپە بسێنێت و بەتەواوی فڕۆکەکەدا بڵاوبێتەوە، بەڵام پێنج ئەندامانی دەستەی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا و فڕۆکەوانەکەش بە سەختی بەهۆی سووتاوییەوە بریندار بووە.

بڵێسەی ئاگرەکە هێندە بەتین بوو، تیمەکانی فریاگوزاریی و بەرگریی شارستانیی تۆکیۆ زیاتر لە 6 کاتژمێریان پێچوو بۆ کوژراندنەوەی ئاگرەکە.

لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی دەسەڵاتدارانی ژاپۆن دەرکەوتووە، لەکاتی نیشتنەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەدا، فڕۆکەیەکی پاسەوانیی کەناردەریا چووەتە سەر رێگەکەی و پێکدادنێک لەنێوانیادا روویداوە کە دواتر بووەتە هۆی گڕگرتنی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە.

بەگوێرەی دەقی راگەیەندراوێکی تیمی لێکۆڵەرەوەی رووداوەکە، لەلایەن چاودێری ئاسمانی فڕۆکەخانەکەوە گڵۆپی سەوز بۆ نیشتنەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە هەڵکراوە، بەڵام فڕۆکەکەی پاسەوانی کەناردەریا لە نیشتنەوەی ئەو فڕۆکەیە ئاگادارنەکراوەتەوە بۆ ئەوەی رێگەکە چۆڵبکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هێڵی ئاسمانیی ژاپۆن، نرخی ئەو فڕۆکەیەی کە سووتا و بوو بە خۆڵەمێش 105 ملیار یەنی ژاپۆنییە کە دەکاتە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار.

فڕۆکەکە لە جۆری A350 یە و درووستکراوی وڵاتی ئەمریکایە، یەکێکە لە بەهێزترین و باشترین فڕۆکەکانی گواستنەوەی سەرنشینان و زۆرینەی لاشەکەی لە کاربۆن درووستکراوە، ساڵی 2015 چووەتە خزمەتەوە و ئەمە یەکەمین جارە فڕۆکەیەکی ئەم جۆرە تایبەتە بەتەواوی بسووتێت و خاپوور ببێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا