پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، زیاتر لە هەزار و 300 باڵەخانە و نزیكەی چوار هەزار خانوو لە كەرتی غەززە بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە وێران بوون.
رۆژی شەممە، 14ی تشرینی یەكەمی 2023، نووسینگەی كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكدا وتی، پێنج هەزار و 540 یەكەی نیشتەجێبوون لەو باڵەخانانە وێرانبوون و نزیكەی سێ هەزار و 750 خانووش بەشێوەیەك زیانیان بەركەوتووە كە بە كەڵكی ژیان نەماون.
نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژە بەوەش دەكات، زیاتر لە 55 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی دیكە لە غەززە زیانیان بەركەوتووە.
چاوەڕوان دەكرێت زیانەكان لە كەرتی غەززە زیاتر ببن، بەتایبەت دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی باكووری غەززە كرد كە بەرەو باشووری كەرتەكە بڕۆن و ئەگەری مەترسی هێرشی زەمینی بۆ سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتەكە هەیە.