پۆڵەتیك پرێس
بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو نزم بوەوە بەشێوەیەك، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 68 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لەدوو رۆژی رابردوودا بەهۆی زیاتر دابەزینی پشکەکانی ئەمریکا و کردنەوەی بازاڕەکانی بەریتانیا و ئەوروپا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکبووەوە لە 70 دۆلار.
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسەکانی تایبەت بە نەوت و وزە بڵاویانكردەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 65 دۆلار و پێنج سەنت لەبازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، ساڵی رابردوو دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.