زانكۆی كۆیە پاڵپشتیەكی دارایی بەمەبەستی رەخساندنی هەلی كار بەدەست دەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: زانكۆی كۆیە پاڵپشتی دارایی بە بڕی زیاتر لە 114 ملیۆن دینار لەلایەن WFP بەدەستهێنا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژنەوەی زانستی زانكۆی كۆیە پاڵپشتیەكی دارایی ڕێكخراوی پڕۆگرامی خۆراكی جیهانی WFP بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی كار و كارسازی لەبواری كشتوكاڵ بۆ سنوری قەزای كۆیە بەدەستهێنا.

ئەوەشهاتووە، ئەم پاڵپشتییە داراییە بڕەكەی 114 ملیۆن و 954 هەزار دیناری عێراقییە و دوابەدوای پێشكەشكردنی پڕۆپۆزەڵ دێت كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بەكارخستنی زانكۆی كۆیە بەمەبەستی كاركردن بۆ ڕەخساندنی هەل و كارسازی و پێشەنگی كار لەبواری كشتووكاڵ بەڕێكخراوی پڕۆگرامی جیهانی بەدەستهاتووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ماوەی ڕابردودا و تا ئێستا خولەكانی ڕاهێنانی ئەم پاڵپشتییە داراییە لە زانكۆی كۆیە بەردەوام بووە و 160 كاتژمێر وانە وتنەوە لەلایەن 15 مامۆستا و ڕاهێنەریی زانكۆی كۆیەی لەخۆگرتووە.

هێما بەوەشكراوە، ئەم پاڵپشتییە داراییە ئەزموونێكی نوێ و گرنگی زانكۆی كۆیەیە بۆ ڕۆڵ گێڕان لەبەهاناوەچونی كۆمەڵگەی ناوخۆیی و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ لاوان و بەتایبەتی پەرەپێدانی بواری كشتوكاڵ و دروستكردنی كار و پڕۆژەی تایبەت لەو بوارەدا و بەمجۆرە زانكۆ لەپاڵ رەخساندنی هەلی كار و دەستەبەركردنی پێشكەوتنی كۆمەڵگە هاوكات ڕۆڵ دەگێڕێ لە یارمەتیدانی كەرتی گشتی و حكومەتی كە زانكۆی كۆیە بەردەوام هەوڵدەدات لەو بوارەدا شوێندانەر بێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا