لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس برینداربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاشکرایکرد، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای گەلی عەلی بەگ بووە هۆی برینداربوونی دوو کەس.

هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گەلی عەلی بەگ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆستەر و پیکاپ ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی لەڕادەبەدەری پیکاپەکەوە و نەشارەزایی شۆفێرەکەی ڕوویداوە، کە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

ڕوونیکردەوە، لە ڕووداوەکەدا دوو کەس برینداربوون و داوا لە شۆفێران دەکات بۆ سەلامەتی هەموو لایەک پابەندی ڕێنماییەکان بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا