روونكردنەوەی ئاسایش لەسەر تەقەكانی شەوی رابردووی سەرچنار

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەربارەی رووداوەكەی شەوی رابردووی نزیك ئوتێل ئەبوسەنا لە شاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، هێزێك لەلایەن شوفێرێكەوە بە كارهێنراوە و بە شێوەی لە یاسا دەرچوون هەڵیان كوتاوەتە سەر ئەو هێزەی ئێمە لە شەقامی جەواهیری شاری سلێمانی لە ئەركدابوون.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە: رێوشوێنە یاسییەكان بۆ لیژنەی لێكۆڵینەوە جێدەهێڵین و هەموولایەك دڵنیادەكەینەوە هەرگیز دەستبەرداری ئەركی نیشتمانی خۆمان نابین لەپاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و ئارامی شار و لەو پێناوەشدا ئامادەی هەموو قوربانییەكین.

دەقی روونكردنەوەكە:

سەعات ( 11,30 ) شەوی21لەسەر22_6_2021
هێزەكانمان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە ئەركێكی رەسمیدا بوون، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەكەمان لەسەر شەقامی جەواهیری لەگەڕەكی سەرچنار .

شۆفێرێك پابەندنابێت بە ڕێكارو رێنماییە یاساییەكان و پاش گرفت دروستكردن، هێزێكی چەكدار بە شێوازێكی دەرچوون لە یاسا بەكاردەهێنێت و هەڵدەكوتنە سەر ئەو هێزە ئەمنییەی كە لەئەركدا بوون و بەتەقەكردن رووبەڕووی هێزە هاوبەشەكە بوونەوە و سەرئەنجام شەش كارمەندی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی و كارمەندێكی هێزە كانی فریاكەوتنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران بەمەبەستی چارەسەر .

ئێمە لە كاتێكدا هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە نەخوازراوە دەخوازین رێوشوێنە یاسییەكان بۆ لیژنەی لێكۆڵینەوە جێدەهێڵین و هەموولایەك دڵنیادەكەینەوە هەرگیز دەستبەرداری ئەركی نیشتمانی خۆمان نابین لەپاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و ئارامی شار و لەو پێناوەشدا ئامادەی هەموو قوربانییەكین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا