پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم بە مەبەستی رێگریكردن لە خۆدزینەوە لە باج و گومرگ لەگەڵ سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كۆبووەوە.
رۆژی سێشەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم سەردانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كرد و لەگەڵ دكتۆر خەسرەو گوڵ محەمەد، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كۆبووەوە و تاوتوێی نەهێشتنی كاری نایاسایی و خۆدزینەوە لە باج و گومرگ كرا.
هەریەك لە یاسین عەبدولواحید، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی و دكتۆر كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانوبەرەی میری و هیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و چەند بەرپرسێكی دیكەی ئاسایش بەشداری كۆبوونەوەكە بوون.
هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان كردەوە و وەزیری دارایی جەختیكردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەتوانرێت رێگری لەو كەسانە بكرێت كە خۆیان لە باج و گومرگ دەدزنەوە، بەم كارەش بە ئاسانی داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
لای خۆشییەوە خەسرەو گوڵ محەمەد ئامادەیی خۆی پیشان دا بەوەی ئاسایش بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ئابووری و داهاتی ئەم وڵاتەیە، بۆیە دەبنە پاڵپشتییەكی گەورە بۆ وەزارەتی دارایی.