پارێزگای سلێمانی لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگە حكومییەكاندا بەشێوەی تەناوب و بەپێی پێویستی فەرمانگەكان دەبێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دەسەڵات دراوە بە سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان كاتژمێرەكانی دەوام و رێژەی دەوامی فەرمانبەران دیاری بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رێژەی دەوامكردنی فەرمانبەران بەپێی پێویستیی فەرمانگەكان و بەپێی ژمارەی میلاكەكانیان دەبێت واتە بەشێوەی نۆرە (تناوب) دەوام بكەن.

ئەوەش هاتووە، “دەوامكردن لە هەموو فەرمانگەكاندا بەرەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان دەبێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دەوامی فەرمانبەران لە كاتژمێر هەشت تا سێی پاش نیوەڕۆ دەبێت، ئەوەش كاردانەوەی لای فەرمانبەرانی لێكەوتەوە بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم لەمساڵدا، تەنیا سێ موچەی دابەشكردووە، كە دوو موچەشیان لە ٢١٪ی بە لێبڕینەوە بووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک