ئاسایش دەستیگرت بەسەر ژمارەیەكی زۆر حەبی جۆراو جۆر و هۆشبەردا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر، بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، لە راگەیەندراوێكدا، ئاشكرایكرد، دوای بەدواداچوون و زانیاری ورد لە لایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو، توانرا لەهەولێر دەست بەسەر بیست و شەش هەزار و32 شیت حەبی جۆراو جۆر، لەگەڵ حەوت هەزار و 190 ، دانە دەرزی جۆراو جۆردا، بگرن، كە بەشێكیان هۆشبەربوون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێنج كەس دەستگیر كراون، كاتێك ئەو دەرزی و حەبانە، لە كوالێتی كۆنتڕۆڵ دەرناچن و دواجار دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: لەگەڵ دەستگرتن بەسەر ئەو مادانەدا پێنج تۆمەتباریان دەستگیركردووە، كە ئەو حەب و دەرزیانەیان بە قاچاخ دەیان هێنایە ناوشاری هەولێر و بڵاویان دەكردەوە.

ئاماژە بە دەستگیركردنی كەسێكی تر كراوە، لە ڕۆژی 2ی ئەم مانگە لە شارۆچكەی خەلیفان، كە نۆ هەزار و 384 قوتی حەبی هۆشبەر و قاچاغی پێبووە و لە ڕێگەی ئەكاونتی ساختەی فەیسبوكەوە دەیفرۆشت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک