پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سەبارەت بە گواستنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانی ئاواره‌كان له پارێزگای بابله‌وه بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووە، ئەو دەنگدەرانەی وەك ئاوارە خۆیان تۆمارەكردووە لەسنوری پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر پارێزگاكانی خۆیان هه‌ژماركراون و ده‌نگ به كاندیده‌كانی پارێزگای بابل ده‌ده‌ن.
جومانە غەلای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووە، ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی به‌ڵگه‌نامه و ناسنامه و شوێنی نیشته‌جێبونیان بۆ پارێزگای سلێمانی گواستووه‌ته‌وه و خۆیان وه‌ك ئاواره تۆمار كردوه له‌سه‌ر پارێزگاكانی خۆیان هه‌ژماركراون و ده‌توانن نوێنه‌ری پارێزگاكانی خۆیان هه‌ڵبژێرن.
راشیگەیاندووە، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیان هەبوون له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018 تۆماركراون كۆمسیۆنی نوێش گۆڕانكاری ئه‌نجام نه‌داوه.
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە،بەشێكی زۆری ئاواره‌كانی ناوچه‌ی (جرف النصر) ی سه‌ر به پارێزگای بابل، به‌ڵگه‌نامه‌كانیان بۆ پارێزگای سلێمانی گواستوه‌ته‌وه، به‌و هەنگاوەش كۆمسیۆن ناتوانێت ده‌ستكاری هیچ داتایه‌كی تایبەت بەده‌نگده‌ران بكات.
پێشتر میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، كۆمیسیۆنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كارتی دەنگدانی 6 هه‌زار ده‌نگده‌ری ئاواره‌ی لە باكوری بابله‌وه گواستوه‌ته‌وه بۆ پارێزگای سلێمانی ئەو دەنگانەش له‌ناو ده‌نگده‌رانی پارێزگای سلێمانی هه‌ژمار ده‌كرێت.