ئەنجومەنی وەزیران خشتەیەكی زەمەنی بۆ ئامادەكردنی بودجە پەسەند دەكات

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ بودجەی گشتی 2021ی هەرێم خشتەیەكی زەمەنی بۆ ئامادەكردنی بودجە پەسەند بكات.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم راگەیەنراوێكی لەبارەی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لەكۆبوونەوەكەدا هێڵە گشتییەكانی رەشنووسی یەكەمی پڕۆژەی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی2021 و پێشبینی و پێشنیارەكانی وەزارەتەكان خراونەتەڕوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، باس لە ڕێكخستنەوەی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان و سنوورداركردنی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 كراوە.

دەشڵێت، “دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران خشتەیەكی زەمەنی پەسەندكرد بۆ ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجە، بۆ ئەو مەبەستەش هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی باڵای ئابووری كۆدەبێتەوە بۆ پەسەندكردنی رەشنووسی یەكەمی بودجە”.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی راسپارد هێزێكی تایبەت و هاوبەش پێكبهێنن بۆ رێگەكرتن لە هەر پێشێلكاری و سەرپێچی و كارێكی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنورییەكان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی حەوت ساڵە حكومەتی هەرێم نەیتوانیووە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ئامادەبكات، لەئێستاشدا چاوەڕێ دەكرێت پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە زیاتر لە دوو مانگ بخایەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا