ژمارەی مەسیحییەکانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی 7ی ئادار پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە چوارچێوەی سەردانە مێژووییەکەی بۆ عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، لە ئێستادا ژمارەی مەسیحییەکانی کوردستان 275 هەزار بۆ 300 هەزار کەسە.

لە ئێستادا 240 کەنیسە لە هەرێمی کوردستاندا بوونیان هەیە کە بەناوبانگترینیان لە سلێمانی و هەولێرن.

ساڵانی ناکۆکی و توندوتیژی بووەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی مەسیحییەکانی عێراق بەجۆرێک، لە ساڵی 2003 ملیۆن و نیوێک مەسیحی بوونیان هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ تەنیا 400 هەزار لەو ژمارەیە لەناو عێراقدا ماون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا