پاپای ڤاتیکان سەردانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان ساڵی داهاتوو سەردانی عێراق دەکات.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە، بەخۆشحاڵیەوە رایدەگەیەنین، پاپا فرانسیس، پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، لە ماوەی نێوان ٥ بۆ ٨ی مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو سەردانی عێراق دەکات.

ئەوەش هاتووە، سەردانی پاپا فرانسیس بۆ وڵاتی نێوان دوو رووبارەکە و زەوی پێغەمبەران و کەسانی پیرۆز، دەبێتە رووداوێکی مێژوویی و پاڵپشتی بۆ تەواوی عێراقییەکان بە سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانەوە.

باس لەوەش کراوە، ئەم سەردانە پەیامی ئاشتییە بۆ عێراق و ناوچەکە بەگشتی و جەخت لە هاوهەڵوێستی مرۆیی دەکاتەوە لە روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی و ناکۆکییەکان و بەهێزکردنی لێبوردەیی و پێکەوەژیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، بۆ یەکەم جارە سەردانی عێراق بکات، بۆیە بە رووداوێکی مێژوویی هەژمار دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا