پاپای ڤاتیکان گەشتە بەغدا

ئەم بابەتە 88 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

كەمێك پێش ئێستا و بۆ یەكەمجار لە مێژوودا، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێكرا.

پێشتر پاپا فرانسیس لە تویتەری خۆی رایگەیاندبوو، بە گەشتێكی سێ رۆژە حەجێك بۆ عێراق دەكەم، ماوەیەكی زۆربوو دەمویست چاوم بەو گەلە بكەوێت كە نەهامەتی زۆریان بینیوە. داواتان لێدەكەم، لەم گەشتە ئیمانییەدا بە نوێژكردن هاوڕێیەتیم بكەن، تا بە باشترین و بەرهەمدارترین شێواز بەڕێوەبچێت.

سبەینێ شەممە، پاپا فرانسیس بەرەو شاری نەجەف بەڕێدەكەوێت و لەگەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق كۆدەبێتەوە.

پاپا فرانسیس تەمەنی 84 ساڵە و سەركردەی رۆحیی زیاتر لە ملیارێك و 300 ملیۆن كریستیانی كاسۆلیكییە.

پاپا فرانسیس 266ەمین پاپای ڤاتیكان، كە بە پاپا فرانسیسی یەكەمیش دەناسرێ، لە رۆژی 3ی 3ی 2013 لە كەنیسەی سیستیەنی ڤاتیكان بە رێبەری پایتەختی كاسۆلیكەكانی جیهان هەڵبژێردرا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک