مەسیحییەکانی عێراق چاو لەڕێی هاتنی پاپای ڤاتیکانن

پۆڵەتیک پرێس

زۆرێک لە خێزانە مەسیحییەکانی عێراق لەژێر رۆشنایی قەیرانە ئەمنی و ئابورییەکان و ناکۆکییە سیاسییەکانی وڵات چاوەڕێی هاتنی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکانن تا ببێتە فریادڕەسیان.

زۆرێک لە خێزانە مەسیحییەکانی عێراق لە ئێستادا لە کوردستان، یاخود ئوردن و ئوسترالیا و وڵاتانی دیکە بە یادی عێراقەوە دەژین و لە ئێستادا ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، چەندین خێزانی مەسیحی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق لەژێر رۆشنایی قەیرانە ئەمنی و سیاسی و ئابوورییەکاندا چاوەڕێی بەدەنگەوەهاتنی پاپا فرانسیسن.

لەوبارەیەوە هەمزەی 52 ساڵ کە پێشتر لە موسڵ شۆفێری تاکسی بوو، بە ئاژانسە فەڕەنسییەکەی راگەیاند، “هیوادارم لەمیانی سەردانەکەی بۆ عێراق، پپا داوا لەو وڵاتانە بکات کە مافی پەنابەری دەدەن بە مەسیحییەکان یارمەتیمان بدەن چونکە لە ئێستادا گەڕانەوە بۆ عێراق گونجاو نییە”.

بەپێی زانیارییەکانی وەلیم وەردە، سەرۆکی رێکخراوی حامورابی، لە ئێستادا نزیکەی 300 بۆ 400 هەزار مەسیحی لە عێراقدا بوونیان هەیە، لەکاتێکدا بەر لە ساڵی 2003 رێژەیان ملیۆن و نیوێک مەسیحی بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا