عێراق ئیدانەی هێرشەكەی ڤییەنای كرد

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی هێرشەكانی سەر ڤیەننای پایتەختی نەمسای كرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بەتوندی ئیدانەی ئەو رووداوە تیرۆریستییە دەكات كە لەنەمسا روویدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی گەل و حكومەتی نەمسا دەكەن و عێراق سوورە لەسەر رەتكردنەوەی تیرۆر.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لەوەكردووەتەوە، وڵاتەكەی شانبەشانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەكات.

شەوی رابردوو، لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا هێرشكرایە سەر پەرستگایەكی جوولەكەكان، پێشتریش دەسەڵاتدارانی نەمسا رایانگەیاندبوو، كە هێرشێكە تیرۆرستی بووەو لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە ئەنجامدراوەو بەهۆی رووداوەكەوە 15 كەس كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا