عێراق پابەندبوونی خۆی بۆ پاراستنی ئەرکی دیپلۆماسی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە دابینکردنی ئاسایش بۆ ئەرکی دیپلۆماسی لەعێراق و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانیش ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕەوشی عێراق هەیە.

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوای هۆشدارییەكانی ئەمەریكا دێت بۆحكومەتی عێراق كە هۆشداریدا دابوو چیتر واشنتن قبوڵناکات هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی لە عێراق بکرێت .

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەخت لە هاوکارییەكانی دەكاتەوە بۆ لێکۆڵینەوەكردن لەسەر بەئامانجگرتنی بارەگاكانی ئەمەریكا لەعێراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشەکان بۆ سەر سوپای ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و ئاسانکارییەکان قبوڵ ناکرێت و هەروەها پابەندی خۆی بۆشەڕی دژی داعش دوپاتكردۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا