وڵاتانی ئەوروپا ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی كۆچبەرانی ئۆكرانی دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات ئامادەكاری دەكەن بۆ وەرگرتنی سەدان هەزار كەس كە لە ئۆكرانیا هەڵدێن، ئەگەر بێت و ڕووسیا هێرش بكاتە سەر ئەو وڵاتە.

لە ئێستادا هەندێك لە شارۆچكەكانی پۆڵەندا شوێنیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادە كردووە و ڕۆمانیاش دەیەوێت كامپی پەنابەران ئامادە بكات.

ڕووسیا زیاتر لە 100 هەزار سەربازی لە نزیك ئۆكرانیا جێگیر كردووە و ئەمەریكاش هۆشداری داوە سەبارەت بەوەی كە ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا هێرشێك دەست پێ بكات.

مۆسكۆ هەر پلانێكی لەو جۆرە ڕەتدەكاتەوە و ڕۆژئاوایشی بە “هیستریا” تۆمەتبار كردووە.

پۆڵەندا كە لە نێوان یەك بۆ دوو ملیۆن ئۆكرانی لە خۆ دەگرێت و زۆربەیان بۆ كاركردن ڕۆیشتونەتە ئەو وڵاتەوە، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند كە خەریكی ئامادەكارییە بۆ خراپترین سیناریۆ.

لوچیان بۆد، وەزیری ڕۆمانیا كە وڵاتەكەی سنوورێكی هاوبەشی درێژی لەگەڵ ئۆكرانیادا هەیە، ڕایگەیاند كە ئەو وڵاتە ڕۆژی یەكشەممە پلانێكی كرداری سەبارەت بەو پرسە كۆتایی پێهێناوە.

وەزیری بەرگری سلۆڤاكیا گوتوویەتی لەوانەیە دەیان هەزار كەس تەنانەت ئەگەر شەڕێكی بچوكیش ڕووبدات، لە ئۆكرانیا هەڵبێن، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەش وتی حكومەت ئامادەكاری دەكات بۆ سیناریۆ جۆراوجۆرەكان لەگەڵ هێزە چەكدارەكانیدا و لە پەیوەندییەكی نزیكیشدایە لەگەڵ بەرپرسانی ئۆكراینا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا