پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا سەردانەكەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆتایی پێهێنا و جەددەی وەك دوا وێستگەی سەردانەكە جێشهێشت.
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا ئێوارەی رۆژی شەممە، 16_7_2022 جەددەی جێهێشت و بەمەش كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ ئیسرائیل و سعودیە هێنا.
رۆژی شەممە بە ئامادەبوونی جۆ بایدن، ژمارەیەك لە سەرۆك و نوێنەری وڵاتان، لوتكەی جەددە بۆ ئاسایش و پەرەپێدانی سعودیە بەڕێوەچوو، دوێنێ هەینیش سەرۆكی ئەمریكا سەردانی بەیت لەحمی لە فەلەستین كرد و لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستین كۆبووەوە.
رۆژی 13 ی ئەم مانگە لەیەكەم رۆژی گەشتەكەشیدا، بایدن سەردانی تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیلی كرد و لەلایەن بەرپەرسانی باڵای ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.