نرخی نەوت 102 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای هێرشی سەربازی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا، نرخی نەوتی برێنت 102 دۆلاری تێپەڕاند و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 24_2_2022، نرخی نەوتی برێنت لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا نزیكەی پێنج دۆلار بەرزبووەوە و 102 دۆلاری تێپەڕاند، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش بە هەمانشێوە نزیكەی پێنج دۆلار بەرزبووەوە گەیشتە 96 دۆلار و 54 سەنت.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان درەنگانی شەوی رابردوو كۆبووەوە، ئەندامانی ئەنجومەن داوایان لە روسیا كرد كە هێرش نەكاتە سەر ئۆكرانیا.

ڤیلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا هۆشداریداوەتە وڵاتانی دیكە ئەگەر دەستێوەردان لە پرسی نێوان روسیا و ئۆكرانیا بكەن، كاردانەوەی تووندی روسیای بەدواوە دێت.

دوای هێرشە سەربازییەكەی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا، بازاڕەكانی جیهان گەورەترین كاردانەوەیان بە دەستپێكی شەڕی روسیا پیشاندا، بازاڕەكانی ئاسیا تائێستا نزیكەی 2.4% دابەزیون.

بازاڕەكانی بۆرسەی ئەمریكاش نزیكەی 700 خاڵیان لەدەستدا كە بە واتای زیانی 700 ملیار دۆلاری دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا