یەكێتی ئەوروپا بڕیارێكی توندی دژی رووسیا دا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئاسمانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا بەڕووی فڕۆكەكانی رووسیا دادەخەن، بڕیاریشە یەكێتییەكە سزا بەسەر بێلاڕووسدا بسەپێنێت.

ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوە كرد، یەكێتییەكە ئاسمانەكەی بەڕووی فڕۆكەكانی رووسیا دادەخات. وتیشی: هەریەكە لە كەناڵەكانیRT رووسیا تودەی و سپوتنیك كە سەر بە دەوڵەتی رووسیان، لە یەكێتیی ئەوروپا قەدەغە دەكرێن.

بە وتەی سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا، لەسەر هێرشەكانی سەر ئۆكرانیا، یەكێتیی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر بێلاڕووسدا دەسەپێنێت.

ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین ئاماژە بەوە دەكات، یەكێتیی ئەوروپا پاڵپشتیی دارایی پێشكەش بە ئۆكرانیا دەكات بۆ دابینكردنی چەك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا