پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی كۆشكی سپی، رایگەیاند، 12 دیبلۆماتكاری رووسی كە لە نوێنەرایەتی رووسیا لە نەتەوەیەكگرتووەكان كار دەكەن دیپۆرت دەكرێنەوە.
جێن ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەستمان كرد بە پرۆسەی دیپۆرتكردنەوەی 12 كارمەندی هەواڵگریی كە لە نوێنەرایەتی رووسیا لە نەتەوەیەكگرتووەكان كار دەكەن.
وتیشی: ئەو كەسانە بە پێچەوانەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانمان چالاكی سیخوڕی بەڕێوەدەبەن و مۆڵەتی نشینگەی ئەمەریكایان خراپ بەكاریانهێناوە.