پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند، توركیا ناچار نییە لایەنگری هیچ لایەك بكات لەو شەڕەی لەنێوان رووسیا و ئۆكرانیادا دەگوزەرێت و وتی: توركیا وڵاتێكە دەیەوێت لەگەڵ هەریەك لە رووسیا و ئۆكرانیا، بەردەوامی بدات بە پەیوەندی و رێككەوتنەكانی.
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: حكوومەتی رووسیا لە پلانیدایە لە ماوەیەكی كەمدا دەست بەسەر چەندین شاری گرنگی ئۆكرانیا دابگرێت و وتی: هەر لە دەستپێكی ئەم شەڕەوە ئێمە لەگەڵ وەستانی شەڕ و راگەیاندنی ئاگربەست بووین و هەوڵیشماندا ئەگەر بۆ ماوەیەكی كاتیش بێت ئاگربەست رابگەیەندرێت، لە پەیوەندی دابووین لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو وڵات و سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە بابەتی وەستاندنی شەڕەكەدا لەگەڵ وڵاتانی زلهێزیشدا لە پەیوەندیداین”.
وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بە هەڵوێستی توركیا لە بارەی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا وتی: توركیا وڵاتێكە لەكاتی بوونی هەر شەڕوپێكدادان و گرژی و ئاڵۆزییەكدا لەگەڵ وەستانی شەڕ و چارەسەری قەیرانەكان بووە لە رێگەی دیالۆگ و دانوستانەوە بۆیەش لەو شەڕەی نێوان رووسیا و ئۆكرانیادا نیازی لایەنگریكردنمان نییە لە ئەگەری بوونی هەر هەڵەیەكدا ناچارین بڵێین كە ئەوە هەڵەیە. هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.
چاوشئۆغڵۆ پابەندبوونی توركیا بە رێككەوتنی مۆنترۆ دووپاتكردەوە و رایگەیاند: تاوەكو ئەمڕۆ گوتومانە توركیا پابەندە بە رێككەوتنی مۆنترۆ، پێویستە هەموو لایەك ئەوە بزانن كە توركیا تا ئەو كاتەی رێككەوتنی مۆنترۆ كاری پێ بكرێت پێیەوە پابەند دەبێت.