كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆكرانیا بێ‌ ئەنجام كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای زیاتر لە كاتژمێرێك، كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆكرانیا لە ئەنتاڵیا كۆتایی هات و لاڤرۆڤ رایگەیاند چاوەڕوانی وەڵامی پێشنیارەكانی وڵاتەكەمانین و كۆلیباش جەختیكردەوە تەسلیم نابن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە،10_3_2022 كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆكرانیا لە شاری ئانتاڵیا بە نێوەندگیری توركیا كۆتایی هات و هەردوولا بەجیا كۆنفرانسی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

دیمیتری كۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانیەكەیدا رایگەیاند: هیچ بەرەوپێشچوونێك لە گفتوگۆكان لەگەڵ رووسیا نییە، بەڵام باسمان لە ئاگربەستی 24 كاتژمێری كرد تا رێڕەوە مرۆییەكان بكرێنەوە و هاوكارییە مرۆییەكان بگەیەندرێنە شوێنی مەبەست.

لە لایەكی دیكەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تاقیگەی بایلۆجی لە ئۆكرانیا هەیە كە بۆ دروستكردنی چەكی بایلۆجی بەكارهێنراون و كارەكان بە سەرپەرشتی پنتاگۆن بووە.

لاڤرۆڤ قسەكانی ئاراستەی وڵاتانی رۆژئاوا كرد و وتی: پلانی هێرشمان بۆ سەر هیچ وڵاتێك نییە، بەڵام چەك ناردنە ئۆكرانیا بەردەوامی دانە بە مورتەزەقەكان و مەترسی گەورە دروست دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا