جەنگی ئۆكرانیا و رووسیا جیهانی ئینتەرنێتیش دەگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاگادارن رووسیا توانای پچڕانی ئینتەرنێتی هەموو ئەوروپا و جیهانیشی هەیە؟

لە ئێستادا ئەوروپا ترسی سەرەكی ئەوەیە رووسیا ئینتەرنێتی لێ بپچڕێنی
ئەمڕۆ دوو هەفتەیە جەنگی روسیا و ئۆكرانایا دەستی پێكردووە و جەنگەكە بەشیوەیەكە هەموو جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە، هەریەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپی چەندین سزایان بەسەر روسیادا سەپاندووە بۆ ئەوەی جەنگەكە رابگرن، بەڵام ئایا روسیا هەروا بێدەنگ دەبێت؟

فلادیمێر پوتن لەسەرەتای جەنگەكەوە رایگەیاند هەرولاتێك دەستوەردان بكات پێویستە باجەكەی بەقورسی بدات

فلادیمێر پوتنی سەرۆكی رووسیا لەسەرەتای جەنگەكەوە رایگەیاند هەرولاتێك دەستوەردان بكات پێویستە باجەكەی بەقورسی بدات.

ئەوەی لە ئێستادا چاوی شارەزایانی جەنگ و ئابووری لەسەرە هێڵەكانی ئینتەرنێتی ئەوروپایە كە روسیا توانای پچڕانی هەیە و مەترسییەكی گەورەی لەسەرە.

پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە رووسیا چۆن هێڵەكانی ئینتەرنێت دەپچڕێنێت و كاریگەری بۆسەر ئەوروپا و جیهان چی دەبێت؟

ئەنجومەنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی ئەوروپاش ئاماژەی بەوەكردوە، هێڵەكانی ئینتەرنێت گرنگییەكەی هیچ لە بۆرییەكانی غاز و نەوت كەمتر نیە

ئەوروپا دوو گەیەنەری ئینتەرنێتی سەرەكی هەیە كە دەڕواتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئینتەرنێت بە جیهاندا پەخشدەكات، یەكێكیان دەكەوێتە كەناراوەكانی بەریتانیاوە ئەویدیكەشیان دەكەوێتە نزیك ئێرلەندا كە لەمانگی هەشتی ساڵی رابردوودا كەستی ( یەنتاری )ی روسی لە نزیكەوە بیندراوە و سێرج بیسانجەر، مامۆستای كارگێڕی كار لە خوێندنی بالای پاریس رایگەیاندووە، بەم دواییانە روسیا ئەو ئاماژەیەی پێگەیاندووین كە توانای پچڕاندنی هێڵەكانی ئینتەرنێتمانی هەیە.

ئەنجومەنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی ئەوروپاش ئاماژەی بەوەكردوە، هێڵەكانی ئینتەرنێت گرنگییەكەی هیچ لە بۆرییەكانی غاز و نەوت كەمتر نیە.

جان لوكی بەڕوەبەری هێڵە نیودەوڵەتییەكانیش باسی لەوە كردووە ئەوروپا جگە لەو دوو گەیەنەرە ئینتەرنێتی دیكەی نیە.

شارەزایانیش پێێان وایە ئەگەر بێت و رووسیا ئینتەرنێتی ئەوروپا بپچڕێنێت وەك ئەوە وایە ئەو كیشوەرەی لەسەر زەوی دەركردبێت و بەتەواوەتی لە كیوەرەكانی دیكە جیای دەكاتەوە، سەرجەم كۆمپانیاكانی ئەو كیشوەرەش لەكار دەكەون و بۆرسەكانی ئەوروپاش بەهۆی ئەوەی بە ئینتەرنێتەوە بەندن لەكاردەكەون و بەو شێوەیەش ئابووری ئەوروپا دادەڕمێت، ئەمە جگە لەوەی زۆربەر فەرمانگە حكومییەكان بە ناوەندەكانی خوێندن و تەندروستیشەوە لە ئێستادا زۆربەی كارەكانیان بە ئینتەرنێت رادەپەڕێنن لەكاردەكەون و یەك سەدە وڵاتانی ئەوروپی لە پێشكەوتن دەباتە دواوە.

پچراندنی هێلەكانی ئینتەرنێتی ئەوروپا كاریگەری بۆسەر ئینتەرنێتی تەواوی جیهانیش دەبێت و جگە لە ئابوری ولاتانی ئەوروپی زۆربەی كۆمپانیا جیهانیەكانیش كارەكانیان رادەگیرێت و بەمەش پوتن كە بە ورچە سپییەكە ناودەبرێت و گورزیكوشندە لە دژی سزاكانی سەر وڵاتەكەی دەسەپێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا