لە كۆبوونەوە باڵاكەی پوتن باسی چی كرا؟

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە و سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا لاڤرۆڤ لەبارەی گرژییەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئۆكرانیا بە پووتینی وتووە، هەمیشە دەرفەت هەیە بۆ رێككەوتن لەگەڵ رۆژئاوا.

جارێكی دیكە ڤلادیمێر پوتن هەوڵەكانی ناتۆ رەتدەكاتەوە بۆ مانەوە و جێگیر بوون لەسەر سنوورەكانی وڵاتەكەی و جەختدەكاتەوە ئەو كارە زۆر مەترسیدارە.

ئاژانسەكانی هەواڵی رووسیا چەند زانیارییەكان لەسەر زاری سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بڵاوكردووەتەوە گوایە بە ڤلادیمیر پوتنی راگەیاندووە، هێشتا دەرفەتی رێككەوتن ماوە لەگەڵ ناتۆ و هێزە رۆژئاواییەكان.

لاڤرۆڤ راشیگەیاند، ئەمەریكا و ناتۆ لەبارەی كۆمەڵێك پرسی ئەمنی ئامادەن گفتوگۆ بكەن.
ئەمریكا بەردەوام هۆشداری لەبارەی ئەوەوە دەدات كە داگیركردنی ئۆكرانیا نزیكە، وڵاتانی رۆژئاواش لە بەرامبەردا هەڕەشەی سەپاندنی كۆمەڵێك سزای ئابووری بەسەر رووسیا دەدەن، لە ئەگەری هێرشكردنە سەر ئۆكرانیا.

لەگەڵ ئەوەی رووسیا بەردەوام لە لایەن رۆژئاواوە بە ئامادەكاریی بۆ هێرشكردنە سەر ئۆكرانیا و داگیركردنی تۆمەتباردەكرێت، پوتن پێداگری لەسەر ئەوەدەكات كە هیچ نیازێكی داگیركردنی ئۆكرانیایان نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا