ئەمریكا: بەڵگەمان هەیە رووسیا درۆنی ئێرانی دژی ئۆكرانیا بەكارهێناوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریكا بەڵگە لەسەر بەكارهێنانی درۆنی ئێرانی لەلایەن روسیاوە لە ئۆكرانیا كۆدەكاتەوە و فرۆشتنی ئەو درۆنانەش بە روسیا بە پێشێلكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش دادەنێت.

نید پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: وڵاتەكەی بەڵگەی زۆری هەیە لەسەر بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جەنگی ئێرانی لەلایەن روسیاوە لە ئۆكرانیا.

باسی لەوەشكرد، دوودڵ نابن لە سەپاندنی سزا و هەر جۆرە رێكارێكی تر دژی ئەو كەسانەی تێوەگلاون لە پڕۆسەی گواستنەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێران بۆ روسیا.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی لەلایەن سوپای ئۆكرانیاوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵەكەی رەتكردەوە و بەبێ‌ بنەمای دانا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا