كەرتی تایبەتی هەرێم و رووسیا هەماهەنگی یەكتردەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی هەرێم و خاوەنكارانی رووسیا رێککەوتنێکیان لە بواری بازرگانیدا واژۆ كردووە، بەپێی ئەو رێككەوتنە، بڕیارە كۆمپانیاكانی رووسیا بێنە هەرێمی كوردستان كاری وەبەرهێنان و بازرگانی بكەن.

دارا جەلیل خەیات، بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوو، سەردانی وڵاتی رووسیامان كرد لە چوارچێوەی شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، لە میانەی سەردانەكەدا لێكتێگەیشتنێكمان لەگەڵ ژووری بازرگانیی رووسیا و خاوەنكارانی ئەو وڵاتە واژۆ كرد، بەپێی رێككەوتنەكە پەیوەندی ئابوری و بازرگانی لە نێوان هەرێم و رووسیا دروست دەبێت.

وتیشی: لە بواری بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵ و هەربوارێكی دیكەی كەرتی تایبەت هەردوولا دەتوانین سود بە یەكتری بگەیەنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا