زانیاری لەسەر ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لەهەرێم كردووە

پۆڵەتیك پرێس:
ئەو شەپۆلی باران بارینەی، كە هەرێمی كوردستان بەگشتی‌و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە تا ئەمشەو بەردەوامدەبێت‌و رۆژی یەك شەممە ئاسمان نیمچە هەورو ساماڵ دەبێت.

ئاسۆ كەمال بەڕێوبەری كەشناسی‌و بومەلەرزەزانی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند: بەهۆی ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی هاتووەتە سەر هەرێمی كوردستان بە تایبەت سەنتەری پارێزگای سلێمانی.شەپۆلێكی باران بارین لەرۆژی هەینییەوە روو لەناوچەكە كردووە، هاوكات هەورە بروسكەشی لەگەڵدا بووەو زۆرێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە،

بەڕێوبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكرێت لەكاتەكانی درەنگانی ئەم شەوەوە كاریگەری ئەو شەپۆلە بەرەو لاوازبوون بڕوات و بۆ سبەینێ كەشوهەوا تا ڕادەیەك جێگیردەبێت، ئاسمان نیمچە هەور بۆ ساماڵ دەبێت.

هەروەها رایگەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی 5.4 ملم باران باریووە، كۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ 122.5ملمە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تا ئەم بەروارە 72.2 ملمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا