لەم مانگەوە دوو ملیار دینار داهات بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، لەم مانگەوە مووچەی خانەنشینی پلە باڵاكان بە هەمواركراوی دابەش دەكرێت و بەوەش دوو ملیار دینار بۆ خەزێنەی حكوومەت دەگەڕێتەوە.

سەباح موخلیس، بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینی هەرێم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، چاكسازیكردن و پێداچوونەوە بە دۆسییەی خانەنشینی پلە باڵاكان، تەنیا پەرلەمانتاران ماون، ئەوانیش ئەم هەفتەیە تەواو دەبن، كە 420 پەرلەمانتار دەبن، بەمەش كۆتایی بە چاكسازی لە خانەنشینی پلە باڵاكان دێت و دواتر هەنگاوی دیكەی بەدواوە دێت، ئەوانیش خانەنشینی مەدەنی دەبێت.

بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینی هەرێمی كوردستان وتی: ئەوانەی پلە باڵان، لەم مانگەوە مووچەیان بە هەمواركراوی وەردەگرن بەپێی لیستی نوێ، چونكە یاسای چاكسازی چۆنی داناوە، ئێمە بەو شێوەیە هەموارمان كردۆتەوە.

سەباح موخلیس باسی لەوەشكرد: بەرزترین مووچە بۆ ئەندام پەرلەمان 50% دەبێت و كەمترینیشی 25% دەبێت و ئەوانەی وەزیر و بریكاری وەزیرن، دەگاتە 60% بۆیە پلەباڵاكانی دیكە ئەوانە لە 50% بۆ 60% دەست پێدەكات و هەر یەكە و بەڕێژەیەكە.

روونیشیكردەوە، بە چاكسازیكردن لە مووچەی پلە باڵاكان، نزیكەی دوو ملیار دینار بۆ خەزێنەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا