هه‌وڵی گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ئارادایه‌

ئەم بابەتە 36 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت:”هۆكاری لاوازی پەرلەمان دەگەڕێتەوە بۆ دەستەی سەرۆكایەتی په‌رله‌مانه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌سته‌كه‌ كراوه‌”.

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”یەكێك لە هۆكارەكانی لاوازی پەرلەمان دەستەی سەرۆكایەتییەكەیەتی، بۆیە یەكێك لەو شتانەی كە گفتوگۆی لەسەر كراوەو ئەگەرێكی كراوەو یەكێك لە ڕێگە چارەكانە، گۆڕینی دەستەی سەرۆكایەتییە”.

ده‌شڵێت “مەگەر ئەو دەستەیە بە تەواوەتی شێوازی كاركردنیان بگۆڕن و بێلایەنانە ڕەفتار بكەن، هه‌روه‌ها لەبەردەم حكومەت و دەسەڵاتدا ڕێگە نەدەن پەرلەمان لەوە زیاتر لاوازبن و نەتوانێت ڕۆڵی چاودێری بگێڕێت”.

سەبارەت بەدواخستنی كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان گوڵپی ئاماژەی بەوەشكرد:”دۆخی ئەمڕۆی خەڵك زۆر خراپە، لە هەموو بوارەكانی یاسادانان، چاودێری حكومەت، پێویستە پەرلەمان و پەرلەمانتاران پێویستە كاری زیاتر بكەن و دانیشتن و كۆبوونەوەكان بەردەوام بن، تەنانەت بە هیچ جۆرێك پشوش وەرنەگیرێت”.

عومه‌ر گوڵپی باسی له‌وه‌شكرد، ئەگەر بڕیاری ڕاگرتنی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كورستان هه‌بێت، ئه‌وان بژاردەیان لەبەردەستە بۆ دژایەتی ئەو مەیلەی حكومەت و دەسەڵات و دەستەی سەرۆكایەتی بە ڕاگرتنی كۆبوونەوەكان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک