“ئەوانەی باسی هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم دەكەن نۆكەری حەشدی شەعبین”

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی پارتی دەڵێت: ئەوانەی بەهۆی دواكەوتنی موچەوە باسی هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم دەكەن جاش و نۆكەری حەشدی شەعبین.

رێبوار عبدولرەحیم ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ناكرێت كەسێك مووچەكەی دواكەوت باسی هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكات، ئەمە پرۆژەی جاشایەتیە بۆ حەشدی شەعبی و ئەو هێزانەی دژایەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان وتیشی: چاككردنی ئەم بارودۆخە ئەركی سەرەكی حكومەتی هەرێمە كە لە سێ‌ هێزی سەرەكی پێكهاتوە، حكومەتیش دەستی بە چاكسازی كردووە لە بواری موچە و رێكخستنەوەی میلاكات، هەندێك بواری دیكەش هەیە پێویستە چاكسازییان تێدابكرێت بەتایبەتی لەبواری ئەو قاچاغچێتی و دزی و تاڵانییەی لە گومرگەكاندا دەكرێت، بەتایبەتی لە سنوری سلێمانی مەبەستیشم ئەوە نیە بڵێم لە سنوری دهۆكدا ناكرێت.

باسی لەوەشكرد، دۆسیەیەكی دیكە كە باسی لێوەدەكرێت بریتیە لە چاكسازی لە نەوتدا، فرۆشتنی نەوت و هەناردەی نەوت و بەچەند دەفرۆشرێت سەرۆكی پەرلەمان و هەموو پەرلەمانتارێك بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنەوە ئاگاداری دۆسیەی نەوتن لە پرسی شەفافیەتیش كابینەی نۆیەم لە هەموو پرسەكاندا شەفاف بووە لەسەرووی هەمووشیانەوە نەوت.

رێبوار عبدولرەحیم باسی لەوەشكرد، پێشتر دەوترا نەوت بەتەنكەر و بە قاچاغ دەفرۆشرێت، ئەگەر ماوە ئەبێت كۆتایی پێ‌ بهێنرێت و لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە بفرشرێت، ئەوانەی پێشتر دەیانوت دۆسیەی نەوتی هەرێم شەفاف نیە ئێستا كەدەزانن شەفافە دێن بیانوو بە بۆری نەوتی هەرێم دەگرن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا