حكومەتی عێراق دوو ملیار دینار بۆ زیانلێكەوتووانی هەولێر تەرخاندەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوو ملیار دیناری تەرخانكرد بۆ زیانلێكەوتووانی هەولێر و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دوو ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو لە هەرێمی كوردستان و 500 ملیۆن دیناریش بۆ پێداویستییەكانی كەمپەكانی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان و كەمپی جەدعە، خەرجبكرێت.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 21_12_2021، ئەركان شەیبانی، وەزیری گەیاندنی عێراقی لە دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا بڕی دوو ملیار دینار لە یەدەگی فریاگوزاریی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو لە هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.

شەیبانی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەیدا بڕیاریدا بە خەرجكردنی 500 ملیۆن دینار بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی كەمپەكانی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان و كەمپی جەدعە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا