پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیمانیۆڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فەڕه‌نسا له به‌غدا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و “ده‌چمه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد لەهەرێمی كوردستان كۆدەبمەوەو پشتیوانیی فه‌ڕه‌نسا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپاتده‌كه‌مه‌وه”.
له كۆنگرەرۆژنامەوانییەكەدا، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا راشیگەیاند، كه پاش له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا ده‌چێته ناوچه‌ی كازمییه له به‌غداد و پشتیوانیی شیعه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق ده‌كات.
وتیشی، “ئێواره ده‌چمه هه‌ولێر و سبه‌ینێ سه‌ردانی موسڵ ده‌كه‌م و له‌و سه‌ردانه‌مدا هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و پێشمه‌رگه به‌سه‌رده‌كه‌مه‌وه و پشتیوانیی فه‌ره‌نسا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپاتده‌كه‌مه‌وه”.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختیكرده‌وه كه پشتیوانی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ده‌كات.
سه‌رۆكی فەڕه‌نسا باسی له‌وه‌شكرد، تەواوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌فغانسان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌وروپییه‌كان كاریان كردووه پێویسته پارێزراو بن و فەڕه‌نسا مافی ئه‌وكه‌سانه ده‌پارێزێت و دوو هه‌زار و 800 كه‌سیشیان له ئه‌فغانسان گواستووه‌ته‌وه.
ئیمانیۆڵ ماكرۆن، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی عێراق لەوادەی خۆیدا دەبێتە زامنی سەقامگیری عێراق.
سەرۆكی فەڕەنسا سەبارەت بەكشانەوەی عێزەكانی وڵاتەكەی لەعێراق رایگەیاند، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی فەڕه‌نسا نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به كشانه‌وه‌ی هێزەكانی ئه‌مریكا له عێراق و ئەوان به‌رده‌وام ده‌بن له‌هاوكاریكردنی عێراق به‌سه‌رجه‌م پێكهاته و ئاینه جیاوازه‌كان.
ئەمڕۆ شەممە28ی ئابی 2021، ئیمانوئێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی بەغدا گەیشتە عێراق و بڕیاریشە كاتژمێر 9ی ئەمشەو سەردانی هەولێر بكات.