تەرمی سێ‌ كۆچبەری كورد گەڕێندرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش زیاتر لە شەش مانگ لە ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیان، ئەمڕۆ تەرمی سێ كۆچبەری كورد گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان.

حسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە تەرمی سێ كۆچبەری كورد لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەڕێندرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان و دواتر تەرمەكان لە زێدی خۆیان بە خاك دەسپێردرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ژێرئاوكەوتنی یەختێكی كۆچبەران لە 21_12_2021، نزیك دورگەی سانتۆرینی یۆنان، تەرمی ئەو سێ كۆچبەرە كوردە بە چەند قۆناغێكی جیاجیا لەلایەن پۆلیسی كەناراوەكانی یۆنان دۆزراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا