وەزیری تەندروستی: بەم زووانە ئۆمیكرۆن دەگاتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پێشبینییەكان زۆر نزیكن لەوەی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن لە هەرێمی كوردستان بڵاو ببێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی نەخۆشییەكە تۆمارنەكراوە.

دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی راگەیاندووە، وڵاتانی دەوروبەرمان و عێراقیش ڕایانگەیاندووە كە حاڵەتی تووشبوونیان بە ئۆمیكرۆن هەیە و لە وڵاتانی ئەورووپاش بڵاو بووەتەوە كە سەرەتا لە باشووری ئەفریقیا سەری هەڵدا، واتا مەحاڵ نییە بگاتە نێو كۆمەڵگەی ئێمەش و پێشبینییەكانیش زۆر نزیكن لەوەی ئەم ڤایرۆسە لە هەرێمی كوردستان بڵاو ببێتەوە.

وەزیری تەندروستی وتی: چەند پێوەرێك ڕەچاو دەكەین بەتایبەتی لە چاودێریی ئەوانەی لەو وڵاتانەی ئۆمیكرۆنی تێدا بڵاو بووەتەوە‌ دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و‌ ئەگەر نیشانەكانی هەبێت یا لە ڕێگەی پشكنینەوە دەربچێت ئەوا ئێمە وەك گومانلێكراوێك سەیری دەكەین تا پشتڕاستكردنەوەی، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئۆمیكرۆن لە هەرێم پشتڕاست نەكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا