پۆڵه‌تیك پرێس:
هه‌رچه‌نده سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به‌نده به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام پۆڵه‌تیك زانیاری نوێ له‌باره‌ی داواكارییه‌كی هه‌رێم له‌به‌غدا ئاشكراده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه به پۆڵه‌تیك پرێس-ی وت، هه‌رێم به‌فه‌رمی داوای له‌به‌غدا كردووه وه‌ك نیشاندانی نیازپاكی بۆ سه‌ردانی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم، بڕی 320 ملیار دیناری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌رێم بنێرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك وتیشی، وه‌ڵامی حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌مان داواكاری هه‌رێم بووه، واتا به‌غدا داوایكردووه هه‌رێم نیازپاكی خۆی نیشانبدات و سه‌ره‌تا سه‌ردانی به‌غدا بكات و ده‌ست به دانوستانه‌كان بكرێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی عێراق نایه‌وێت له‌م كاته‌دا لایه‌نه شیعه‌كان له‌خۆی توڕه‌بكات و خۆی ده‌ستپێشخه‌ربێت بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێت.
ئه‌و پێشهاتانه له‌كاتێكدان تا ئێستا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كورستان له‌ئه‌وروپا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش دوای 35 ڕۆژ له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ڕابردوویان، له‌چاوه‌ڕوانیی دابه‌شكردنی موچه‌ی داهاتوویاندان.
عوده‌ی شه‌علان، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌په‌رله‌مانی عێراق داواده‌كات هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات و ده‌ڵێت “ناتوانرێت بڕگه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان له‌یاسای قه‌رز هه‌موار بكرێته‌وه یان ڕه‌تبكرێته‌وه، بۆیه باشتر وایه هه‌رێم ده‌ست به‌دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات”.