حكومه‌ت پلان بۆ ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا داده‌نێت

پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان هۆكارى دروستبونى گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانى ناو دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت “به‌شێك له‌دانانى به‌رنامه‌ى كار به‌ویستى لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان و به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵات نییه‌”.

له‌كۆبونه‌وه‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ پەرلەمانی كوردستان كە تایبەت بوو بە متمانەدان بە د. كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌ك وه‌زیری سامانە سروشتییەكان گرژی و ئاڵۆزی لێكەوتەوە، دوای كۆبونەوەكەش رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەو رووداوانەی روودەدەن مایەی نیگەرانین و گەر رێگە بدەن ئەوا هەموو كۆبونەوەیەكی پەرلەمان ئەو شەڕانە روودەدەن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هاوڕێ مه‌لا ستار، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “هۆكارى دروستبوونى گرژییه‌كانى ناو په‌رله‌مان به‌شێكى په‌یوه‌ندى به‌ دانانى به‌رنامه‌ى كارى كۆبونه‌وه‌كان هه‌یه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك داده‌نرێت به‌خواستى په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات نیین”.

حكومه‌تى هه‌رێم ماوه‌ى 7 ساڵه‌ پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى نییه‌، به‌ڵام له‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ تاوتوێده‌كرێت، له‌وباره‌یه‌وه‌ هاوڕێ مه‌لا ستار وتی، “هه‌رچى زووه‌ كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسایى بودجه‌ى گشتى 2021ى هه‌رێم ده‌كه‌ین، ناردنى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ش له‌ئێستادا خوێندنه‌وه‌ى جیاجیاى بۆده‌كرێت به‌وه‌ى حكومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌ ئه‌گه‌رى رێككنه‌كه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستكارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكات”.

له‌و ڕوه‌وه‌ ئه‌په‌رله‌مانتاره‌ باسى له‌وه‌كرد، بۆ دروستبونى شه‌فافیه‌ت و زانینى خه‌رجى و داهات، له‌هه‌موو وڵاتێكدا بودجه‌ى گشتى ده‌چێته‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام له‌ هه‌رێم بوجه‌ى گشتى به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ بودجه‌ى گشتى عێراقه‌وه‌ عێراقه‌وه‌، بۆ گۆڕانكاریش له‌ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و زیاتر كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌ستكاریكردنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى دیكه‌ ده‌ستپێكراوه‌ وه‌ك بڕینى دو موچه‌یى و سێ موچه‌یى ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ی و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى خه‌ڵكه‌

به‌بۆچونى هاوڕێ مه‌لا ستار ده‌رباره‌ی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران له‌لایه‌ن وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌، شێوازى پرسیاركردن له‌ وه‌زیر و به‌رپرسانى حكومه‌ت له‌ناو په‌رله‌مان ناكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى دوێنێ بێت، كه‌ له‌وه‌زیرى سامانه‌سروشتیه‌كان كرا، چونكه‌ به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، ده‌بێت وه‌زیر حه‌وت ڕۆژى له‌به‌رده‌ستدا بێت و پێشتر پرسیاره‌كانى بۆبنێردرێت و دواتر بیچته‌ په‌رله‌مان وه‌ڵام بداته‌وه‌

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا