دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بازرگانێكی لە كاتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، رایگەیاند: لە پێناو ڕێگریكردن لە بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینە بەردەوامەكانیان ڕۆژی 26_5_2023 لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد بەناوی ( م ، أ ، أ ) لە كاتی مامەڵەكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە .

ئەوەشی خستەڕوو تۆمەتبار لە شوێنی دەستگیركردنەكەیدا دەستگیرا بەسەر تەرازوی پێوانەكردن و كەرەستەی كێشانی ماددەكان و چەند بڕ و جۆرێك لە ماددە هۆشبەرەكانی ( هێرۆین ، شیشە ، ماریجوانە ) هەروەها دەستگیرا بەسەر چەكێكی بێ مۆڵەت لە جۆری دەمانچە.

ئاماژەی بەوەشكردووە لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی ( 26 ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە .

هێمای بەوەشكردووە لەلایەكی ترەوە لە پاركی منارەی ناو بازاڕی ( ڕانیە ) چوار مێرمنداڵ دەستگیركران كە هەستاون بە بەكارهێنانی هەندێك ماددەی زیانبەخش بۆ مەبەستی بێهۆشبونیان بەكاریان هێناوە ، بە فەرمانی دادوەر لەبەر تایبەتمەندی كەیسەكەیان و كەمی تەمەنیان ڕادەستی پۆلیسی نەوجەوانانی ڕانیە كران .

ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان سەرەڕای هەوڵەكانی بۆ بەگژداچونەوەی بازرگان و بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان و كەسانی لەیاسا دەرچوو ، داواكارین لە دایكان و باوكان بەشداربن لە هەڵمەتی هۆشیاری لە زیانەكانی ماددە هۆشبەرەكان و زیاتر چاودێری و ڕێنوێنی منداڵەكانیان بكەن بە مەبەستی بەدورگرتنیان لە كاریگەریە خراپەكانی ئەو ماددانە لەسەر تاك و كۆمەڵگاكەمان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا