پۆڵه‌تیك پرێس
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانی عێراقی گه‌شتی هاوڵاتیانی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنای تیادا بڵاوبووه‌ته‌وه ڕاگرت.
له ئێستادا جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ئاسمانی و توندكردنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی تیادا بڵاوبووته‌وه، راگه‌یه‌ندراوه.
تاهیر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به پۆڵه‌تیك پرێس-ی راگه‌یاند “گه‌شته ئاسمانییه‌كان نه‌وه‌ستاوه، ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانی عێراقی، سه‌رجه‌م ھێڵه ئاسمانییه‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه به ڕاگرتنی گه‌شتی هاوڵاتیان بۆئه‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
وتیشی، “له ئێستا ڕێگه به هاوڵاتیان و گه‌شتیاران نادرێت گه‌شت بۆ ھه‌ریه‌ك له وڵاتانی (به‌ریتانیا، ئه‌فریقای باشور، ئوستورالیا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا و ئێران و ژاپۆن)، بكه‌ن، به‌ڵام ڕیگه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراق ده‌درێت به‌و مه‌رجه‌ی 14 رۆژ كه‌ره‌نتین بكرێن و دوای ئه‌و ماوه‌یه پشكنینی (PCR)-یان بۆ ده‌كرێت، دوای دڵنیابون له ڕه‌وشی ته‌ندروستییان، پاشان ڕێگه‌یان پێده‌درێت تێكه‌ڵی كه‌سانی دیكه ببن”.