مەترسی هێرشی نوێی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی توركیا هێرشەكانیان بۆ سەر ناوچەكانی ئاگربڕ لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی خۆسەر چڕكردوەتەوە، ترسی ئەوەش هەیە لە سەرقاڵی جیهان بە شەڕی روسیاو ئۆكرانیاوە، توركیا هاوشێوەی‌ 2018و 2019، هێرشبكاتەوە سەر رۆژئاوای كوردستان و هەندێك ناوچەی‌ تر.

شەوی رابردوو لە تۆپبارانی توركیا بۆسەر گوندەكانی گرێ سپی، هاوڵاتییەك گیانی لە دەستدا و سنوری تۆپبارانەكە بۆ گوندەكانی عەین عیسا درێژبوەتەوە.

بەرپرسانی ناوچەكە توركیا بەوە تۆمەتبار دەكەن، پابەند نابێت بەو رێكەوتنی ئاگربڕەی‌ لەگەڵ مۆسكۆ و واشنتن ئیمزای كردوە.

نوری مەحمود، وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل، مەترسی ئەوە دەخاتەڕو، توركیا دۆخی نێودەوڵەتی بقۆزێتەوەو پێگەی‌ ستراتیژی خۆی لە شەڕی ئۆكرانیاو روسیا، بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرشێكی نوێ بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.

لە 18ی‌ مانگیشەوە دەسەڵاتدارانی توركیا ئۆپراسیۆنێكی سەربازییان لە هەرێمی كوردستان دەستپێكردوە.
مەحمود محەمەد وتیشی: ئەگەرێكی جدی هەیە بۆ ئەوەی‌ توركیا دژ بە رۆژئاوای كوردستان هێرشێكی نوێ ئەنجامبدات.

هەرچەندە توركیا تا ئێستا هیچ ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لە رۆژئاوای كوردستان رانەگەیاندوە، بەڵام رۆژانە ئامانجەكانی‌ توركیا لە تۆپباران و بۆردومانەكانی‌ بە درۆن، كوبانێ بەرەو عەین عیساو تەلتەمر تێدەپەڕێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا