پووتین فەرمانی كرد هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی بخرێتە ئامادەباشییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی رووسیا فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كرد كە (هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی) بخرێتە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە، فەرمانەكەش لەكاتێكدایە كە گرژییەكانی رووسیا لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر پرسی ئۆكرانیا روو لە هەڵكشانە.

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا رۆژی یەكشەممە 27_2_2022 فەرمانی بە فەرماندە سەربازییەكانی وڵاتەكەی كرد، هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی بخەنە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە سەرۆكی رووسیا وڵاتانی رۆژئاوا بە هەڵگرتنی هەنگاوی “نادۆستانە” دژی وڵاتەكەی تۆمەتبار دەكات كە لە بەرامبەر داگیركاریی مۆسكۆ بۆسەر ئۆكرانیا گرتوویانەتەبەر.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ڤلادیمیر پووتین فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كرد هێرش بكەنە سەر ئۆكرانیا، ئەوەش كاردانەوەی گەورەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا