ئەمریكا نیگەرانە لە دەستوەردانی رووسیا لە كازاغستان

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ڕێكخراوی ناتۆ نیگەرانی واشنتنی لە ڕووداوەكانی كازاخستان و دەستوەردانی ڕووسیا لەو وڵاتە دەربڕی و ڕایگەیاند، بەدڵنیاییەوە حكومەت و لێپرسراوانی كازاخستان توانای كۆنتڕۆڵكردنی خۆپیشاندانەكانیان هەیە، بەڵام دیار نییە بۆچی هەستیان بەوە كرد پێویستیان بە دەستوەردانی هێزی دەرەكی هەیە.

بلینكن ئاماژەی بەوەشكرد، مێژوو پیشانیداوە، هەركات ڕووسیا چووەتە هەر شوێنێك، دەركردنی زۆر ئەستەم بووە.

گرژییەكانی كازاخستان رۆژی یەكشەممە 02-01-2022 دەستیانپێكرد، كاتێك نرخی بەنزین لەو وڵاتە بۆ دوو هێندە بەرزبووەوە، هەرچەندە حكومەت رایگەیاند كە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت، بەڵام راگەیەندراوەكە نەیتوانی كۆتایی بە خۆپێشاندانەكان بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا