نرخی نەوت گەیشتە سەروو 117 دۆلار

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد و گەیشتە سەروو (117) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك ئەمەش، بەرزترین بەهای نەوتە لە (11) ساڵی رابردودا تۆماركرابێت.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3_3_2022، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان گەیشتە (117) دۆلار و (03)سەنت، ئەمەش بەرزترین نرخە كە لە ماوەی (11) ساڵی رابردودا تۆمار كرابێت و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی تەكساسی ئەمریكیش گەیشتە (114) دۆلار و (03) سەنت.

رۆژی چوارشەممە بەرهەمهێنەرانی ئەندام لە هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس بڕیاریاندا لە مانگی داهاتوودا 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنە بازارەكانەوە و درێژەیان بە رێككەوتنەكانی پێشووی خۆیاندا.

هێرشەكانی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا گەورەترین هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتە و كۆنگرێسی ئەمەریكاش هەوڵ دەدات جۆ بایدن سەرۆكی وڵاتەكەیان ناچار بكات كەرتی نەوتی روسیا سزا بدات ئەو هەوڵانەش نرخی نەوتی بەرز كردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا