رووسیا و ئۆكرانیا ئاماری جەنگ بڵاو دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەریەك لە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا و ئۆكرانیا زیانەكانی هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەكانی 24 سەعاتی ڕابردوویان بڵاوكردەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، هێزەكانیان توانیوویانە حەوت فڕۆكەی جەنگی و هەشت هەلیكۆپتەر و نۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكرانیا و 87 تانك و28 سەكۆی كاتیۆشیا و118 ئۆتۆمبێلی سەربازیی و 24 سەكۆی بەرگری ئاسمانی و48 بنكەی ڕاداری ئۆكرانیا تێكبشكێنن.

وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیاش ئاشكرایكرد، لە سێ ڕۆژی ڕابردووی بەرەنگاربوونەوەی سوپای ڕووسیا، توانیوویانە 14 فڕۆكەی جەنگی و هەشت هەلیكۆپتەر و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی تێكبشكێنن.

ئەوەشی خستەڕوو بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی جۆری سۆخۆی 25 ی ڕووسیایان خستووەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیا ڕاشیگەیاند، سوپای ڕووسیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، دوای ئەوەی بە موشەك هێرشی كردووەتە سەر باڵەخانە مەدەنییەكان و نەخۆشخانە و دایەنگەی منداڵان و خانەی بێسەرپەرشتان، لە شارە جیاجیاكانی ئۆكرانیا.

وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیا ئەوەشی خستەڕوو سێ‌ هەزار و 500 سەرباز كوژراون و نزیكەی 200 سەبازیشیان بە دیل گرتووە.

ئەمڕۆ هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا پێی نایە رۆژی سێیەمەوە و لەسەر شەقامەكانی كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا رووبەڕووبوونەوە دروستبوو، ئۆكراینا دەڵێت، كاروانێكی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی رووسیایان تێكشكاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا