پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی روسیا چوار هەنگاو دەخاتە بەردەم ئۆكرانیا بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان، یەكێكیان بریتییە لەوەی كە ئۆكرانیا لە هێزی چەكدار داماڵرێت.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا لەبارەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئۆكرانیا چوار هەنگاوی خستووەتە بەردەم ئەو وڵاتە، هەنگاوەكان بریتین لە: ناساندنی كریمیا و سێڤاستۆپۆل وەكو خاكی روسیا، پەشیمانبوونەوە لە پلانی چونە نێو ناتۆ، گفتوگۆ لەسەر دۆخی هەرێمی دۆنباس و داماڵینی ئۆكرانیا لە هێزی چەكدار.
سەرۆكی روسیا داوا لە ئۆكرانیا دەكات كە بەشێوەیەكی بێلایەن بمێنێتەوە و نەچێتە نێو رێكخراوی ناتۆ، ئەوەش بە باشترین چارەسەر بۆ كیێڤ ناودەبات.
وتەكانی پوتین دوابەدوای ئەوەهات كە رۆژی سێشەممە22_2_2022 لە پەرلەمانی روسیا بە زۆرینەی دەنگ و دەنگی 153 ئەندام پاڵپشتیی بڕیاری چونی سوپای روسیا بۆ ئۆكرانیا كرا.