رووسیا سیستمی بەرگری ئاسمانی (S-500) تاقیدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رووسیا سیستمی بەرگریی مووشەكی (S-500)ی دژە فڕۆكەی بەسەركەوتوویی تاقیكردەوە، بەمەش سوپای ئەو وڵاتە بوو بە خاوەنی بەهێزترین سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە جیهاندا.

سیستەمی بەرگری مووشەكی (S-500)قۆناغی دوای هەردوو سیستمی بەرگریی مووشەكی (S-300) و (S-400)ە، تائێستا بە بەهێزترین سیستمی بەرگریی ئاسمانی دژ بە مووشەكی فڕۆكە جەنگییەكان لە جیهان دادەنرێت.

بە وتەی وەزارەتی بەرگریی رووسیا خێرایی مووشەكەكە نزیكەی حەوت هەزار جار لە خێرایی دەنگ زیاترە و توانی ئامانجی خۆی بە دووری زیاتر لە 350 كیلۆمەتر بپێكێت.

سیستمی (S-500) توانای خستنە خوارەوەی بەهێزترین فڕۆكە جەنگییەكانی جیهانی هەیە، لە نێویاندا فڕۆكەی ئێف-35ی ئەمریكی، ئەوە جگە لە توانای تێكشكاندنی مووشەكە بالیستییە دوور مەوداكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا