نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-6-2022 نرخی نەوت لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا بە دابەزین كرایەوە، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك بەرزبووەوە و بەردەوامیدا بە بەرزبوونەوەكانی سێ رۆژی رابردووی خۆی.

نرخی نەوتی برێنت 63 سەنت بەرزبووەوە بۆ 116 دۆلار و 8 سەنت، بەڵام ئێستا نرخەكە ناجێگیرە و لەنێوان 115 دۆلار و 90 سەنت تاوەكو 116 دۆلار بەرز و نزم دەكات. هەروەها نرخی نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكا 49 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 110 دۆلار و 27 سەنت.

شارەزایانی بواری نەوت پێشبینی دەكەن، نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە كۆتایی ئەم مانگەدا بگاتە (140) دۆلار بۆ هەر بەمیلێك، ئەوەش بەهۆی ناسەقامگیری ئەو وڵاتانەی نەوت بەرهەم دەهێنن.

ئاماژەیان بەوەشكردوە، شەڕی ئۆكرانیا و روسیا كاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت و خۆراك هەیە، بەڵام سودی زۆری بۆ كۆمپانیا زەبەلاحەكان هەیە و داهاتییان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا