پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند؛ توركیا ناتوانێت دەست لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ڕوسیا یان ئۆكرانیا هەڵبگرێت، بەڵام ڕەخنەی لە هەوڵە دیپلۆماسییەكانی ڕۆژئاوا گرت لەگەڵ مۆسكۆ كە نەیانتوانی بگەنە دەرئەنجامێكی باش.
ئەردۆغان لە كاتی گەڕانەوەی لە ئەفریقا لەناو فڕۆكەكەیدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان جەختیكردەوە لەسەر دەسپێشخەرییە نێوەندگیرییەكانی لە نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا و وتیشی توركیا ئەندامی ناتۆیە و پەیوەندی باشی لەگەڵ هەردوولادا هەیە، بە جۆرێك هەنگاو دەنێت كە زیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نەگەیەنێت.
ئەردۆغان بە پەیامنێرانی میدیا توركییەكانی ڕاگەیاند كە ناكرێت دەست لە هیچ كام لەو دوو وڵاتە هەڵبگیرێت و ئامانجمان ئەوەیە كە هەنگاوێكی وا بنێین بە ئومێدی ئەوەی چارەسەری بكەین بەبێ ئەوەی دەستبەرداریان ببیین.